گریزمان: ئاماده‌م هه‌موو شتێك له پێناوی مێسی بكه‌م
ئانتوان گریزمانی یاریزانی نوێی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایدەگەیەنێت ئامادەیە هەموو شتێک لەپێناوی مێسیدا بکات و دەشڵێت: بە تاسەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی مێسی دەکەم بۆ راهێنانەکانی بارسێلۆنا.
ئانتوان گریزمان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: زۆر به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی ده‌كه‌م بۆ راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا، یاریكردن له پاڵ مێسی زۆر سەرنجڕاکێش ده‌بێت، زۆر به تامه‌زرۆ‌وه حه‌ز ده‌كه‌م بزانم مێسی رۆژانه له راهێنانه‌كان چی ده‌كات، ده‌مه‌وێت له راهێنانه‌كان له مێسییه‌وه فێربم و چێژ لە یاریکردنی وەربگرم.
گریزمان گوتیشی: حه‌ز ده‌كه‌م لاسایی مێسی بكه‌مه‌وه و له راهێنانه‌كان بزانم چی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی خۆم دووباره‌یان بكه‌مه‌وه، ئاماده‌م هه‌موو شتێك له‌پێناوی مێسی بكه‌م، دڵنیام ده‌توانم په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ مێسی هه‌بێت، ده‌مه‌وێت بزانم مێسی له ده‌ره‌وه و ناو یاریگا چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، حەز دەکەم بە زووترین کات پەیوەندی بە راهێنانەکانی بارسێلۆناوە بکات، ئارامم لە چاوەڕوانی لیۆ نەماوە، دڵنیام دەتوانم پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ مێسیدا هەبێت، من لەو کەسانەم پەیوەندی باشم لەگەڵ دەوروبەری خۆم هەیە.
ئانتوان گریزمانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، رۆژی هه‌ینی رابردوو به فه‌رمی به 120 ملیۆن یۆرۆ له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه روویكرده بارسێلۆنا،
گریزمان پێشتر له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال سوسیداد ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی تێپه‌ڕ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 202 یاری 52 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ سوسیداد كرد، دواتر له هاوینی 2014 به گرێبه‌ستێكی 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 257 یاری كرد و 133 گۆڵ و 50 ئاسیستی تۆمار كرد.