"پاریس سانجێرمان شوێنگره‌وه‌ی نێیماری ده‌ستنیشان كرد"

پاریس له‌ مانه‌وه‌ی نێیمار بێهیوا بووه‌

پاریس سانجێرمان دەیەوێت ویلفرێد زاها هێرشبەری کۆتدیڤواری یانەی کریستال پاڵاسی ئینگلاند بگوازێتەوە ریزەکانی.

شازادەکان لە مانەوەی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بڕازیلی یانەکەیان بێ هیوان، بۆیە دەویانەوێت ویلفرێد زاها وەک شوێنگرەوەی ئەم یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانەی ئینگلیزیەکە دەست پێکردووە.

نیمۆ بە درێژایی ئەم هاوینە بووەتە ئامانجی یانەکانی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی و بارسێلۆنا و ریال مەدریدی ئیسپانی، بە تایبەت هەردوو یانە ئیسپانیەکە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوایین ساتەکانی بێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان و پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانانی یانەکەی جێبێڵێت و بگەڕێتەوە لالیگا.

ویلفرید زاهای ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی كۆتدیڤواری له‌ باڵی راست و پێشه‌وه‌ یاری ده‌كات، له‌ تیپی لاوانی كریستاڵ پاڵاس ده‌ركه‌وت، پاشان به‌شێوه‌ی له‌ 2013 گواسترایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ به‌های 11 ملیۆن پاوه‌ند، پاشان یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس ئه‌م یاریزانه‌ی به‌ 35 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕانده‌وه‌ و تا ئێستا 326 یاری بۆ كریستاڵ پاڵاس كردووه‌ 53 گۆڵ و 65 ئاسیستی تۆمار كردووه‌.