جه‌نگێكی نهێنی له نێوان كریستیانۆ و مێسی ده‌ستیپێكرد
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له پێناو بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه نێیمار بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لیۆنێل مێسی مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار په‌یوه‌ست كردووه.
پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كریستیانۆ له پشت هه‌وڵه‌كانی یوڤێنتۆسه بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له ماوه‌كانی رابردوو كریستیانۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ نێیمار هه‌یه و حه‌ز ده‌كات له یه‌ك تیپ هاوشانی یه‌كتر یاری بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه لیۆنێل مێسی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كردۆته مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار له‌سه‌ر هێڵه، چونكه پێیوایه به گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار جارێكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر نازناوه‌كاندا ده‌گرنه‌وه.