مۆرینهۆ به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی باسی پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ ده‌كات
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی 4 تیپ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێر ده‌كات.
خۆزێ مۆرینهۆ كه ئێستا به فه‌رمی بۆته شرۆڤه‌كاری كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی بریتانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد له توانایاندا نییه ببنه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: 4 یانه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌ربژێرن كه پێكهاتوون له (مانچێسته‌ر سیتی، تۆتێنهام، لیڤه‌رپوول و تیپی دووه‌می مانچێسته‌ر سیتی).
مۆرینهۆ به‌شێوه‌یه‌كی كومیدی گوتیشی: كاتێك له یارییه‌كه‌ی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و وێستهام یونایتد سه‌یری كورسی یه‌ده‌گی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلام كرد بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانانه له مان سیتی یه‌ده‌گه‌ن ئه‌گه‌ر تیپێك دروست بكه‌ن ده‌توانن ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ بكه‌ن.