"ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید فرۆشتنی یاریزانێكی یانه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت"
دانی سێبایۆس لە چەند کاتژمێری داهاتوو له ریال مه‌درید ده‌ڕوات و بەفەرمی دەبێتە یاریزانی ئارسێناڵی ئینگلیزی.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو دانی سێبایۆسی ناوەڕاستکاری ئیسپانی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسێناڵی له‌نده‌نییه‌وه دەکات.
چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە سێبایۆس بگاتە لەندەن و پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجام بدرێت و واژوو لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات.
زیدان سێبایۆسی خستووەتە دەرەوەی پلانەکانی وەرزی داهاتووی بۆیە بە خواستن بۆ وەرزی داهاتوو بەڕێیان کرد، بەڵام راهێنەرە فڕەنسییەکە ئامادە نییە بەیەکجاریی دەستبەرداری ئەو یاریزانە ئیسپانییە بێت، بۆیە ریال مەدرید بڕیاری داوە تەنیا بۆ ماوەی وەرزێک بە ئارسێناڵی بدات و هاوینی داهاتوو بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی.
سیبایۆسی ٢٢ ساڵان دوو ساڵ لەمەوبەر لە ریال بیتیسەوە به 16 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه به‌شداریی 56 یاری كردووه 5 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه، له زۆربه‌ی یارییه‌كانیش وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی كردووه.