"بانگهێشتكردنی ئه‌م یاریزانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی مێسی هانده‌رانی شۆك كردووه"
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی دووه‌می لالیگا، له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر، بارسێلۆنا دوای دۆڕانی یه‌كه‌م یاریی خوله‌كه، ئه‌مجاره له یاریگه‌ی كامپ ن‌و رووبه‌ڕووی ریال بێتس ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م یاریه‌ش سوارێز، مێسی و دێمبلی ئاماده نابن، له شوێنی مێسی بانگهێشتی یاریزانێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی بارسا كراوه.
بۆ ئه‌م یارییه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بانگهێشتی ئانسۆ فاتی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی ئه‌كادمیای لاماسیای كردووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژووی یانه‌كه یاریزانێك له‌م ته‌مه‌نه بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می بارسا بكرێت.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌م یارییه له هێڵی پێشه‌وه پشت به تواناكانی ئانتوان گریزمان ده‌به‌ستێت و سوود له تواناكانی هه‌ریه‌ك له ئانسۆ فاتێ و رافینها وه‌رده‌گرێت.
ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه مێسی، سوارێز و دێمبلی له‌ده‌ستداوه و به‌ڵام تواناكانی سێرجیۆ بۆسكێتسی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م یاریه بۆ جونيور فيربو تایبه‌ت ده‌بێت چونكه یه‌كه‌م یارییه له دژ یانه‌كه‌ی پیشووی ده‌ه‌جه‌نگێت.
له دوایین مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بێتێس هه‌ریه‌ك
دی یۆنگ، ئۆمتیتی، راكیتیچ، ڤیدال، ئارسه‌ر و سیمیدۆ بینران و پێشبینی ده‌كرێت سه‌رجه‌میان جگه له ڤیدال له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بن.
ریال بێتس له یه‌كه‌مێن یاری ئه‌م وه‌رزه هاوشێوه‌ی بارسا دۆڕاوه، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو له لالیگا له نێو كامپ نوو له بارسیلۆنا برده‌وه.