"كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی نێوان بارتۆمیۆ و مێسی ئاشكرا ده‌بێت"
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی چاره‌نووسی پێكهاته‌ی داهاتووی یانه‌كه له نێو ماڵه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیان دوور له چاوی میدیاكان كردووه.
میدیاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه بارتۆمیۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ مێسی ئه‌و یاریزانانه‌یان ده‌ستنیشان كردووه كه ئه‌م وه‌رزه له بارسێلۆنا ده‌مێننه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه ناوانه‌ش كردووه پێویسته له بازاری گواستنه‌وه بیانگوازنه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا گفتووگۆی گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان كراوه و بارتۆمیۆ و مێسی رێككه‌وتن و كه گریزمان له پلانه‌كانی بارسێلۆنا دووربخه‌نه‌وه.
مێسی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا به پێویست زانیوه و پشتگیری خۆی و یاریزانه‌كانی بۆ به‌رده‌وامبوونی ڤاڵڤێردی له پۆسته‌كه‌ی دووپات كردۆته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی پێش یاری فایناڵی جامی شای ئیسپانیا ڕه‌تی كرده‌وه كه ده‌ستێوه‌ردان له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بكات و رایگه‌یاند كڕین و فرۆشتن یاریزانان په‌یوه‌ندی به ئه‌و نییه.