"نێیمار و پاریس له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له‌یه‌كتر گه‌یشتنه رێككه‌وتن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا ئاشكرای كردووه كه نێیمار داسیلڤا و به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له‌یه‌كتر گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 27 نۆڤێمبه‌ری 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار له خولی فره‌نسا زۆر دڵته‌نگه و پێداگیری له‌سه‌ر جێهێشتنی پاریس سانجێرمان ده‌كات، له‌م پێناوه‌دا به‌رپرسانی یانه پاریسییه‌كه گوێیان بۆ داواكارییه‌كانی نێیمار گرتووه و له‌سه‌ر جیابوونه‌وه رێككه‌وتوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، به‌رپرسانی سانجێرمان ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه له‌سه‌ر رۆیشتنی نێیمار له هاوینی 2019، به‌مه‌رجێك هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی نیمۆی كرد 200 ملیۆن یۆرۆ بدات.
سه‌رچاوه‌كه چاره‌نووسی نێیمار له دوای پاریس سانجێرمان به دوو ئاراسته پێشبینی كردووه، یه‌كه‌میان گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماره بۆ لالیگا و له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
سیناریۆی دووه‌م په‌یوه‌ندیكردنی نێیماره به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی.
نێیماری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه به به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كرد، دواتر له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ درێسی پاریس سانجێرمانی به‌رز كرده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پی ئێس جی له 46 یاری، 41 گۆڵ و 23 ئاسیستی تۆمار كرد.