زێدان له كلاسیكۆ ئه‌ركی راگرتنی مێسی به‌م یاریزانه سپاردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید راپۆرتێكی شیكاری بڵاوكردۆته‌وه له باره‌ی بیرۆكه‌ی زێدان بۆ راگرتنی مێسی له كلاسیكۆ.
رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید 18ـی ئه‌م مانگه له كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی سه‌رئێشه‌ی مێسی ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پێشتر هه‌ریه‌ك له كاپێللۆ، شۆسته‌ر، خواندی رامۆس، پێلێگرینی، مۆرینهۆ، ئانچیلۆتی و رافایل بێنیتێز وه‌ك راهێنه‌ری ریال مه‌درید له راگرتنی مێسی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، هیچیان پلانێكی تۆكمه‌یان نه‌بوو بۆ بنبڕكردنی مه‌ترسییه‌كانی مێسی.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: زێدان له كلاسیكۆی ئه‌مجاره ئه‌ركی چاودێریكردنی لیۆنێل مێسی به ناوه‌راستكاری لاوی یانه‌كه‌ی ڤاڵڤێردی سپاردووه، پێشتر زیزۆ ماتیۆ كۆڤاسیچی بۆ وه‌ستاندنی مێسی دانابوو، سه‌ركه‌وتووش بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌م یاریزانه نه‌ماوه و ڤاڵڤێردی هه‌مان ئه‌ركی بۆ وه‌ستاندنی مێسی پێسپێردراوه.
پێشتر خۆزێ مۆرینهۆ كاتێك راهێنه‌ری ریال مه‌درید بوو، پێیوا بوو باشترین رێگا بۆ راگرتنی مێسی دروستكردنی قه‌فه‌ز بوو به چوارده‌وری مێسی.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید باوه‌رێ وابوو پێویست ناكات هیچ یاریزانێك تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ راگرتنی مێسی، ته‌نیا پێیوابوو ده‌بێت ناوه‌راستكاره‌كان لێ نه‌گه‌ڕێن تۆپ بگاته مێسی.
بارسێلۆنا یارییه دواخراوه‌كه‌ی كلاسیكۆی گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا رۆژی 18ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌كات، یارییه‌كه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر ده‌كرێت.