تێتی راهێنه‌ری به‌رازیل به توندی وه‌ڵامی مێسی ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له فایناڵی كۆپا ئه‌مریكای 2019 شكستی به پیرۆ هێنا و بۆ نۆیه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وان، له دوای یارییه‌كه تیتی راهێنه‌ری سه‌ماكاره‌كانی به‌رازیل وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی مێسی دایه‌وه و داوای لێ‌كرد رێز له خۆی و به‌رامبه‌ره‌كانی بگرێت.
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له پرێس كۆنفرانسێكدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له نێو یاریگه‌ی ماراكانا نازناوی كۆپا ئه‌مریكایان به‌رز كرده‌وه، ده‌شڵێت: به‌بێ نێیمار بووینه پاڵه‌وان، هه‌رچه‌نده نیمۆ یه‌كێكه له 3 باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، ئێمه‌ش یارییه‌كی به كۆمه‌ڵمان به‌بێ نێیمار كرد و نازناوه‌كه‌مان برده‌وه، وه‌ك چۆن پێشتر پورتوگال به‌بێ كریستیانۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای برده‌وه.
له باره‌ی كارته سووره‌كه‌ی، گابریێل خیسۆس، راهێنه‌ری به‌رازیل ده‌ڵێت: ناتوانم بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بده‌م، ته‌نیا ده‌زانم كه ناوبژیوان فشارێكی زۆری له‌سه‌ر بوو، له بڕیاردان جۆرێك په‌شۆكاوی پێوه دیار بوو.
له باره‌ی لێدوانه‌كانی مێسی كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه جامی كۆپا ئه‌مریكا بۆ به‌رازیل ئاماده كراوه و ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشووری به گه‌نده‌ڵ وه‌سف كرد بوو.
تیتی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك به مێسی ده‌ڵێن له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتووه، پێویسته رێز له مرۆڤه‌كانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه بگرێت، چونكه ته‌نیا ئه‌وان زوڵمیان لێ نه‌كراوه، ئێمه‌ش له‌م پاڵه‌وانێتییه به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا گۆڵێكی دروستیان لێ ڕه‌ت كردینه‌وه، بۆیه پێویسته كاتێك مێسی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تووشی شكست ده‌بن ئه‌نجامی یارییه‌كه قبوڵ بكه‌ن و كه‌س به گه‌نده‌ڵ وه‌سف نه‌كه‌ن.
له باره‌ی كارته سووره‌كه‌ی مێسی، راهێنه‌ری به‌رازیل ده‌ڵێت: ده‌بێت راستگۆ بین كرانه ده‌ره‌وه‌ی مێسی بڕیارێكی هه‌ڵه و نادروستی ناوبژیوان بوو، چونكه ده‌بوو گاری مێدێڵ بكاته ده‌ره‌وه نه‌ك مێسی.