مێندی به زنجیره‌یه‌ك لێدوان په‌یامی خۆی بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید نارد
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی یانه‌كه فێرلاند مێندی فڕه‌نسی به مێدیاكان ناساند و بووه، راسته‌وخۆ ئه‌و یاریزانه له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند كه هاتنی بۆ ریال مه‌دیرد باوه‌ڕپێنه‌كراو بوو.
فێرلاند مێندی له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه زۆر دڵخۆشه به یاریكردن له رێزه‌كانی باشترین یانه‌ی جیهان، ده‌شڵێت: هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌كرد ریال مه‌درید ئۆفه‌رم پێشكه‌ش بكات.
مێندی گوتیشی: ئێستا خه‌ونه‌كه‌م هاتۆته و ده‌مه‌وێت جێگه‌ی خۆم له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بكه‌مه‌وه و هانده‌ران دڵخۆش بكه‌م.
له باره‌ی مارسێلۆ، به‌رگریكاره نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید گوتی: هێشتا ده‌رفه‌تی بینینی ئه‌و یاریزانه‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵام به‌م نزیكانه ده‌یبینم، ناشزانم كامه‌مان ئه‌م وه‌رزه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كه‌ین، ته‌نیا زێدان ده‌زانێت و له نێوان من و مارسێلۆ كامه‌یان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بین.
گوتیشی: تامه‌زرۆم بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له نزیكه‌وه زێدان ببینم، هه‌ست به شانازیش ده‌كه‌م له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسانه‌یه‌كی وه‌ك زیزۆ یاری بكه‌م.
مێندی گوتیشی: هیچ لام گرینگ نییه یاریزانی سه‌ره‌كی یان یه‌ده‌گ بم، ته‌نیا ده‌مه‌وێت به‌زووی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ببینم، به‌تایبه‌تی رامۆس، كه‌ریم بێنزێما و رافایل ڤاران.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆته گرانبه‌هاترین به‌رگریكاری باڵی چه‌پ له مێژووی ریال مه‌درید، مێندی ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، به‌ڵكو رێككه‌وتنێك بووه له نێوان ریال مه‌درید و لیۆن من هیچ زانیارییه‌كی له باره‌یه‌وه نازانم.
فێرلاند مێندی تەمەنی23 ساڵە لەم وەرزەی لیگ وەن بەشداری 30 یاری یانەکەی کردووە توانیویەتی 2 گۆڵ و ئاسیستێک تۆمار بکات، ئەم یاریزانە لەلایەن زیدانی راهێنەری فڕەنسی ریال مەدرید داواکراوە و دەگوترێت کە وەک شوێن گرەوەی مارسێلۆ دەگوازرێتەوە یانەکەی پایتەخت.