سبه‌ی عێراق و ئێران شه‌ڕی گه‌یشتن به مۆندیال ده‌كه‌ن
له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به جامی ئاسیا و مۆندیالی قه‌ته‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پێناو پارێزگاریكردن له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سبه‌ی له ئوردن میوانداریی ئێران ده‌كات.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراق فیفا بڕیاریدا یارییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بگوازرێته‌وه ده‌ره‌وه و عێراقیش ئوردنی ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ میوانداری ئێران بكات، به‌ر له‌م یارییه عێراق به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می گرتووه و به جیاوازی گۆڵ له پێش به‌حرێن ده‌بینرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران دوو بردنه‌وه و دۆڕانێكی هه‌یه و به شه‌ش خاڵ خانه‌ی سێیه‌می گرتووه، به‌ر له‌م یارییه راهێنه‌ری هه‌ردوو هه‌ڵبژارده رایانگه‌یاند یارییه‌كه‌یان ئاسان نییه، كاتانیچی راهێنه‌ری عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌یان له عێراق بكردایه به‌هۆی پاڵپشتی هانده‌ران ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنیان زیاتر ده‌بوو.
مارك ویڵمۆتس، راهێنه‌ری به‌لجیكی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌ڵێت: به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر عێراق ئاماده‌ین، متمانه‌م هه‌یه ئه‌و رێنماییانه‌ی به یاریزانه‌كانمان داوه جێبه‌جێ بكرێت و له تواناماندایه به ئه‌نجامێكی باش بگه‌ڕێینه‌وه، راسته یارییه‌كه گرنگه به‌ڵام نابێت كاریگه‌ی و فشارمان له‌سه‌ر دروست بكات، به‌تایبه‌ت كه یارییه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌سعوود شوجاعی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ویڵمۆتس ماوه‌یه‌كی كورته له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویه‌تی ئه‌نجامی باش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان تۆمار بكات و به ماوه‌یه‌كی كورت گونجانی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان دروست كردووه، دڵنیام له داهاتوو ده‌توانێت ئه‌نجامی باشتر بۆ ئێران به‌ده‌ست بهێنێت.
كاتانیچی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گوتی: ئێمه بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ین، ئه‌م یارییه له زۆر رووه‌وه گرنگه، به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵ یاخود یه‌كسان بوون زۆر پێویسته بۆ ئێمه، به هیواین یارییه‌كی باش بكه‌ین، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده‌ن و یاریزانی پێكراومان نییه.
بێگومان یاریكردن له به‌سڕا جیاواز ده‌بوو، به‌هۆی ئاماده‌بوون و پاڵپشتی هانده‌ران و ئه‌و كاته ده‌رفه‌تی زیاتری سه‌ركه‌وتنمان ده‌بوو.
محه‌مه‌د حه‌مید گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ڵێت: راهێنه‌ر ناتوانێت مه‌شقه‌كان چڕتر بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له ناوه‌ڕاستی خولی نێوخۆیین، ئه‌گه‌ر راهێنانی زیاتر بكه‌ین ئه‌گه‌ری تووش بوونمان به پێكان زیاتره، ئامانجمان دڵخۆشكردنی هانده‌رانه و ده‌زانین دۆخی وڵاته‌كه‌مان چۆنه.