به فه‌رمی ئا‌یاكس رۆیشتنی دی لیخیتی راگه‌یاند
یانه‌ی ئا‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا ئاشكرای كرد كه ماتیاس دی لیخت به‌شداریی له دوایین مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه و بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌ره‌و ئیتاڵیا گه‌شت ده‌كات.
یانه‌ی ئا‌یاكس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماتیاس دی لیخت هاوشانی 28 یاریزانی یانه‌كه‌ی یاوه‌ری یانه‌كه‌ی ناكات بۆ نه‌مسا به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی تێلێگراف و سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس به فه‌رمی به 70 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئا‌یاكس گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له 24 كاتژمێری داهاتوو یانه‌ی یوڤێنتۆس دی لیختی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رزی و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 12 ملیۆن یۆرۆ راده‌گه‌یه‌نێت.