به ڤیدیۆ... نوێترین دیمانه‌ی ژیلوان حه‌مه‌د بڵاوكرایه‌وه
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، فیفا دواجار ره‌زامه‌ندی نیشاندا ژیلوان حه‌مه‌د كوڕه كورده‌كه‌ی رانیه و یاریزانی پێشووی سوید ده‌توانێت یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته‌ی پێدرا.
ژیلوان حه‌مه‌د یاریزانی یانه‌ی گۆریكای كرواتیا له نوێترین دیمانه‌یه‌كدا
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هێشتا به فه‌رمی له‌لایه‌ن سریچكۆ كاتانیچی راهێنه‌ری سلۆڤینیه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی شان به‌شان یاریزانه كورده‌كانی دیكه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات، به‌ڵاح جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاماده‌یه درێسی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بپۆشێت، ده‌شڵێت: متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه كه هاوكارییه‌كی باشی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌م.
ژیلوانی 28 ساڵ له كاروانی پیشه‌گه‌رایه‌تی له خوله‌كانی سوید و به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا و كۆریای باشوور یاری كردووه، دوایینجار له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا بڕیاریدا بچێته یانه‌ی گۆریكای كرواتی، تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌شداری سێ یاریی كردووه و گۆڵێكی تۆمار كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ژیلوان ده‌ڵێت: بۆیه خولی كرواتیام هه‌ڵبژارد چونكه خوله‌كه 10 یانه‌ی تێدا به‌شداره و پێنج یانه‌یان ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا هه‌یه.
بڕیاره له مانگی داهاتوو عێراق له دوو یاریی پاڵاوتنه‌كانی هاوبه‌شی گه‌یشتن به جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیا رووبه‌ڕووی هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا ببێته‌وه دیاریش نییه بۆ ئه‌و دوو یارییه ژیلوان بانگهێشت ده‌كرێت یاخود بۆ قۆناخه‌كانی دواتر یاریی بۆ عێراق ده‌كات.