ئانسو فاتی پەیوەندی بە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد

رۆژی پێنجشەممە یەکەم یاریی بە درێسی ئیسپانیا ئەنجام دەدات

ئانسو فاتی پەیوەندی بە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا کرد و لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە دەست بە راهێنانەکان دەکات.
بیست و چورا کاتژمێر دوای ئەوەی لەلایەن فیفاوە رێکارە یاساییەکانی تەواوکران، ئەنسۆ فاتی 16 ساڵان کە بە رەسەن خەڵکی غینیا بیساوە، دوای وەرگرتنی وڵاتینامەی ئیسپانی گەرچی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار 17 ساڵان نەکرا بۆ ئەوەی لە بڕازیل بەشداریی مۆندیالی خوار 17 ساڵان بکات، بەڵام بانگهێشتی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا کرا و رۆژی پێنجشەممە ئانسو فاتی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی خوار 21 ساڵان یەکەم یاریی بە درێسی ئیسپانیا ئەنجام دەدات و بەرامبەر مۆنتینێگرۆ یاریی دەکەن.
ئانسو فاتی لەم وەرزە لەگەڵ بارسێلۆنا دەرکەوت و لە کۆی پێنج یاریی دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە و بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسام کردووە.