ئه‌مڕۆ مێسی بۆ شكاندنی ریكۆردی كریستیانۆ له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی مه‌حاڵ و قورس دایه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین یاری له 2019 به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتافی ده‌كات، له‌م یارییه‌دا مێسی بۆ شكاندنی ریكۆردێكی كریستیانۆ پێویستی به موعجیزه‌یه.
لیۆنێل مێسی 22 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له لالیگا و جامی شا به‌رامبه‌ر خیتافی كردووه، 18 گۆڵ و 12 ئاسیستی هه‌یه و به‌شداری تۆماركردنی 30 گۆڵی كردووه.
لیۆنێل مێسی له‌م یارییه‌دا هه‌وڵده‌دات ریكۆردێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بشكێنێت كه گۆڵكاری مێژووییه له دژی خیتافی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه هاوینی رابردوو روویكرده یوڤێنتۆس، تاكه یاریزانه له مێژوودا 23 گۆڵی له 14 یاری له خیتافی كردووه و 5 ئاسیستیشی هه‌یه.
له‌و یارییه‌دا لیۆنێل مێسی بۆ شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی كریستیانۆ پێویستی به 5 گۆڵه، ئه‌مه‌ش به كارێكی مه‌حاڵ و قورس ده‌زاندرێت.