سه‌رۆكی غانا ئاساموا جیانی له بڕیاری وازهێنان له یاری نێوده‌وڵه‌تی پاشگه‌ز كرده‌وه
ئاساموا جیان له‌سه‌ر داواكای سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له بڕیاری وازهێنای كۆتایی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و به‌شداری له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا ده‌كات.
ئاساموا به‌هۆی لێسه‌ندرانه‌وه‌ی هێمای كاپتنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا بڕیاریدا به یه‌كجاری واز له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێنێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوی له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌بوو بۆ كۆتاییه‌كانی جامی ئه‌فریكا.
ئاساموا به‌هۆی پێكانه‌وه له وه‌ته‌ی سێپتێمبه‌ری ساڵی 2017 یاریی بۆ غانا نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی قه‌یسه‌ری سپۆری توركیش نه‌یتوانیوه له ته‌واوی یارییه‌كان به‌شداری بكات.
ئاساموا جیانی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌شداری 106 یاریی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و توانیویه‌تی په‌نجاو یه‌ك گۆڵ تۆمار بكات، یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌فریكیه له جامی جیهانی بتوانێت شه‌ش گۆڵ تۆمار بكات.