به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول به گۆڵبارانكردن وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگی ده‌ستپێكرد
له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ، لیڤه‌رپوول گۆڵپارانی یانه‌ی وێستهام یونایتدی كرد و به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
له خوله‌كی 19 محه‌مه‌د سه‌ڵاح شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپولوی بڕی، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، سادیۆ مانی سه‌نیگالی گۆڵی دووه‌می بۆ رێدز زیاد كرد.
دواتر له گێمی دووه‌م، سادیۆ مانی له خوله‌كی 53 ده‌ركه‌وته‌وه و گۆڵی سێیه‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 87 محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یاریگه چووه ده‌ره‌وه و دانیێل ستۆریج له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه گۆڵی چواره‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له دوایین 3 یاری به‌رامبه‌ر وێستهام یونایتد 3 گۆڵی تۆمار كردووه.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد له پرێمه‌رلیگ 20 یاری كردووه و 20 گۆڵی تۆمار كردووه.
ـ سادیۆ مانی، له دوایین 4 یاری دژی وێستهام به‌شداریی 6 گۆڵی كردووه، 3 گۆڵ و 3 ئاسیست.
ـ سادیۆ مانی یه‌كه‌م یاریزانی لیڤه‌رپووله له دوای 1992 سێ وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له یاریكردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ گۆڵ ده‌كات.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح یه‌كه‌م یاریزانی لیڤه‌رپووله له دوای 2002 سێ یاری له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر وێستهام گۆڵ ده‌كات، پێشتر مایكل ئۆین ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دا بوو.
ـ دانیێل ستۆریج خوله‌كی 87 هاته شوێنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و خوله‌كی 88 گۆڵی تۆمار كرد.