یۆرگن كڵۆپ شكستی به‌ ركابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ی هێنا

یۆرگن كڵۆپ شوێنی خۆی له‌ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد

لیڤه‌رپوول شكستی به‌ ركابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ی هێنا و شوێنی خۆی له‌ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئانفیڵد لیڤه‌رپوول به‌ 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك شكستی به‌ مان سیتی هێنا.

له‌ گه‌ڕی دوازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی مان سیتی كرد.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌ خوله‌كی 6 فابینهۆ لیڤه‌رپوولی به‌ گۆڵێك پێشخست، دواتر له‌ خوله‌كی 13 محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.

گێمی یه‌كه‌م به‌ 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات.

له‌ گێمی دووه‌م، سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی ده‌ركه‌وت و گۆڵی سێیه‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد.

پاشان له‌ خوله‌كی 78 بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی مان سیتی له‌ یارییه‌كه‌ تۆمار كرد.

لیڤه‌رپوول به‌ 34 خاڵ له‌ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ مایه‌وه‌، مانچێسته‌ر سیتیش به‌ 25 خاڵ له‌ پله‌ی چوارم جێگیر بوو.