ساری به‌ڵێنی به كریستیانۆ داوه ئه‌م وه‌رزه 40 گۆڵ بكات
ماوریزۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس به‌ڵێنی به رۆناڵدۆ داوه كه ئه‌م وه‌رزه یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه ده‌توانێت 40 گۆڵ تۆمار بكات.
رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه ساری راهێنه‌ری خانمه پیره‌كه بڕیاریداوه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هێرشبه‌ری به كریستیانۆ بدات و وای لێبكات رێژه‌ی گۆڵه‌كانی به‌رز بكاته‌وه، هه‌روه‌كو له ناپۆلی له‌گه‌ڵ هیگواین و مێرتێنز ئه‌نجامیدا و له چێڵسیش رێژه‌ی گۆڵه‌كانی ئێدین هازاردی به‌رز كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فیۆرێنتینا له گه‌ڕی سێیه‌می سێریا ئه‌ی ده‌ستپێكی پلانه‌كه‌ی ساری بۆ رۆناڵدۆ ده‌بێت.
رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس و له یه‌كه‌م وه‌رزی یاریكردنی 28 گۆڵی تۆمار كرد، كه كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنی یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه بوو له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو.