به‌په‌له.. پاریس سانجێرمان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆخێل نوێكرده‌وه
یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به فه‌رمی گرێبه‌ستی توماس توخێل بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێکرده‌وه.
ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەیان و توماس توخێلی راهێنەری ئەڵمانی یانەکەیان، واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی راهێنەری یانەکەیان کرا و ناوبراو تاوەکو هاوینی 2021 لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت.
توخێل ساڵی رابردوو دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی وڵاتەکەی، ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی فرەنسی گرتە ئەستۆ و توانی یانەکەی بکاتە پاڵەوانی خولی فڕەنسا.
تۆماس تۆخێلی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان له یانه‌ی ئۆگسبێرگی ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وت و له هاوینی 1998 وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌ریشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆگسبێرگ له 2005 تاقی كرده‌وه، دواتر له 2014 له یانه‌ی ماینزی ئه‌ڵمانیایه‌وه روویكرده دۆرتمۆند و بۆندزلیگای بۆ زه‌رده‌واڵه‌كان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دوای 2 وه‌رز ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمانی وه‌رگرت.