كریستیانۆ به ریمۆنتادایه‌ك ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی له چامپیۆنزلیگ دوورخسته‌وه
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی یوڤێنتۆس به هاتریكێكی كریستیانۆ له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
كریستیانۆ له خوله‌كی 27 شریتی گۆڵه‌كانی یوڤێنتۆسی بڕی و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی خانمه پیره‌كه كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، كریستیانۆ به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ یوڤێنتۆس زیاد كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش، كریستیانۆ له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی سێیه‌می كرد و یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ په‌ڕانده‌وه و كریستیانۆش بووه خاوه‌نی زۆرترین هاتریك له مێژووی چامپیۆنزلیگ.