"كریستیانۆ باشترینی جیهانه نه‌ك مێسی"
فێرناندۆ سانتۆس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه مێسی له كریستیانۆ باشتر بێت، ده‌شڵێت: كریستیانۆ شایسته‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بوو نه‌ك مێسی.
دوای ركابه‌ریكردنی به‌هێز له‌سه‌ر خه‌ڵاتی (زه بێست) تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان، لیۆنێل مێسی به زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر هه‌ردوو ركاره سه‌رسه‌خته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت و بووه باشترین یاریزانی 2019.
له‌مباره‌یه‌وه فێرناندۆ سانتۆس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال گوتی: كارێكی نادادپه‌روه‌رانه بوو كه تێیدا مێسی له‌سه‌ر حیسابی كریستیانۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2019ـی وه‌رگرت.
فێرناندۆ سانتۆس گوتیشی: زۆرجار له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته قسه‌م له‌گه‌ڵ كریستیانۆ كردووه و پێمگوتووه كه تۆ به‌رده‌وامبه و باشترینی جیهانیت، هه‌رچه‌نده له‌م سه‌رده‌مه‌دا شته‌كان پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ی شایسته‌ی یه‌كه‌مه مافی خۆی پێ نادرێت.