زێدان: له ئێستادا زۆر دڵگرانم
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ریال مه‌درید به‌سه‌ر گرانادا، زینه‌دین زێدان ستایشی ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی یانه‌كه‌ی كرد و دڵگرانی خۆشی به‌هۆی پێكانی یاریزانه‌كانی ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: له هه‌مووی ناخۆشتر سه‌ره‌ڕای پێكانی یاریزانه‌كانم به‌شێك له یاریزانه‌كانی دیكه‌ش بۆ په‌یوه‌ندیكردنیان به هه‌ڵبژارده‌كانیان گه‌شتی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لالیگا (4 ـ 2) گۆڵ شكستی به گرانادا هێنا، له دوای یارییه‌كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پریس كۆنفرانسێك ستایشی فیدریكۆ ڤاڵڤێردی یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ی كرد و گوتی: ڤاڵڤێردی له‌و یارییه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان بوو.
زێدان ده‌شڵێت: ئاستبه‌رزی ئیدین هازاردیش دڵخۆشی كردم، ئه‌و یاری دوای یاری ئاستی باشتر ده‌بێت و له‌و یارییه گۆڵێكی كرد و گۆڵێكی دروست كرد و چاوه‌ڕێی ئاستی به‌رزتری لێده‌كه‌م.
زیزۆ گوتیشی: پێویسته ئێمه ئێستا دڵخۆشبین، چونكه پێشه‌نگی لالیگامان گرتووه و نابێت بیر له هیچ شتێكی تر بكه‌ینه‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی منی نیگه‌ران كردووه پێكانه‌كانی ئه‌مڕۆی تۆنی كرووس و گاریس به‌یل بوو، جیا له‌وه‌ش زۆر دڵته‌نگم كه به‌شێكی دیكه له یاریزانه‌كانمان له سبه‌یه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا گوتی: گۆڵه‌كه‌ی لوكا مۆدریچ زۆر نایاب بوو، چه‌ند ساڵێك پێش به هه‌مان شێوه گۆڵێكی دیكه‌ی له دووره‌وه له دژی گرانادا كرد.