"نێیمار هاوشێوه‌ی ئه‌دریان رابیۆ له پاریس مان ده‌گرێت و یاخی ده‌بێت"
به گوێره‌ی به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن نێیمار دا سیلڤا له پێناو رۆیشتن له پاریس سانجێرمان له یانه‌كه مان بگرێت و یاخی بێت و هه‌مان سیناریۆی ئه‌دریان رابیۆ و حاته‌م بن عه‌ره‌فه دووباره بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ناسڕ خڵێفی سه‌رۆكی یانه‌كه هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته نێیمار و یاریزانه‌كان و ده‌ڵێت: چیتر مانگرتن له یاریزانه‌كانمان قبوڵ ناكه‌ین و هه‌ر یاریزانێك ئه‌و كاره بكات به ده‌ستێكی ئاسن لێی ده‌ده‌ین.
پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه نێیمار نیازی ئه‌وه‌یه هه‌یه له پاریس سانجێرمان مان بگرێت تا به‌رپرسانی یانه‌كه بێزار بكات و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا پێبده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت: راسته وه‌رزی رابردوو ئه‌دریان رابیۆ مانی گرت و له یانه‌كه یاخی بوو، چونكه گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام له‌مه‌ودوا چیتر ئه‌م دۆخه له هیچ یاریزانێك قبوڵ ناكه‌ین و هه‌ر یاریزانێك وابكات به توندی و به‌ده‌ستی ئاسن به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه.
نێیمار دا سیلڤا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بووه دوایین یاریزان كه په‌یوه‌ندی مه‌شقه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی پاریس سانجێرمان بكاته‌وه، به گوێره‌ی میدیاكان نێیمار له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان گفتووگۆ ده‌كات.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.