تۆماس تۆخێل قسه‌ی خۆی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید كرد
له یاری لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگ، سبه‌ي شه‌و پاریس سانجێرمان میوانداری ریال مه‌درید بكات، كه به‌هۆی پیكانه‌وه چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی هه‌ردوو یانه یاری ناكه‌ن، دیارترینیان نیمارو مباپێ له پاریس سانجێرمان و رامۆس و مارسێلۆ و مۆدریچیش له ریال مه‌درید یاری ناكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 ئه‌یلوولی 2019، له پرێس كۆنفرانسێكدا تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن ئاست و ئه‌نجامیان له وه‌رزی رابردوو باشتر بێت.
له‌مباره‌یه‌وه تۆخێل گوتی: شێوازی یاریكردنی ئێمه چالاكی زۆره، ریال مه‌دریدیش به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات كۆنتڕۆڵی تۆپ بكات، ئه‌وان ئه‌زموونێكی گه‌وره‌یان هه‌یه، ئه‌م یارییه زۆر قوڕسه له‌هه‌مان كاتدا چێژبه‌خشه، یارییه‌كی یه‌كلا كه‌ره‌وه نییه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت یاریزانه‌كانم جه‌نگاوه‌رانه یاریی بكه‌ن.
تۆخێل گوتیشی: نازانم ئیكاردی ده‌توانێت چه‌ند خوله‌ك یاریی بكات، ره‌نگه تاقی بكه‌ینه‌وه و رێگه‌ی بده‌ین یاریی بكات، ئێمه له هێڵی هێرشبردن گرفتمان هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ری بكه‌ین، هه‌رچۆنێك بێت ده‌مانه‌وێت سبه‌ی رۆژێكی خۆش تێپه‌ڕبكه‌ین و دڵی هانده‌رانمان خۆش بكه‌ین.
تۆخێل ده‌شڵێت: من دڵخۆشم به ئاستی كه‌یلۆر ناڤاس، ئه‌و ساڵانێك له ریال مه‌درید زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌و زۆر به‌هێزه له‌نێو گۆڵدا، په‌یوه‌ندیشم له‌گه‌ڵ نێیمار زۆرباشه، هیچ شتێك له‌نێوانماندا نییه، راسته له ئێستادا رووبه‌ڕووی فشاری زۆر ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له وه‌رزی رابردوو باشتر بین.
راهێنه‌ری پاریس گوتیشی: ئێمه له كه‌ریم بێنزێما ناترسین راسته یه‌كێكه له یاریزانه ئاست به‌رزه‌كانی جیهان و له هێڵی هێرشبردن یه‌كێكه له باشترینه‌كان.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی پاریس سانجێرمان له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.