یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان به ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو كۆتایی هات
له گه‌ری دوازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 4 یاری له یاریگه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوون، بۆ یه‌كه‌مجار دهۆك به ئه‌نجامێكی قورس به یانه‌ی گازی باكوور دۆڕا، زاخۆش دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
زاخۆ 1 ـ 1 زێره‌ڤانی
یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی به به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی كه‌وتۆته داوای یه‌كسانبوون و یارییه‌كه‌ی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
گۆڵه‌كه‌ی زاخۆ له رێگه‌ی سیهاد یاسین تۆمار كرا، له دوایین خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه زیاد عه‌بدوڵڵا به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ زێره‌ڤانی یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی زێره‌ڤانی دوو هه‌فته‌یه تا دێت زیاتر له كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه و پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی زیاتر دووركه‌وته‌وه.
زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 12 یاری، 4 بردنه‌وه، 5 یه‌كسانبوون و 3 شكستی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا زاخۆ ئه‌م وه‌رزه 3 بردنه‌وه، 7 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هاتۆته‌ڕێ.
هه‌ندرێن 0 ـ 0 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
هه‌ندرێن له دێربی پایته‌خت میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامێكی سپی و به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، هه‌ندرێن دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكی خوله‌كه كه‌وته دۆخێكی خراپ، به‌ڵام له ئێستادا دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و ڕاسته‌ڕێ رۆیشتووه و له ڕووی ده‌روونییه‌وه باشتر ده‌بینرێن.
هه‌ندرێن به راهێنه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عرووف له دوایین 5 یاری 11 خاڵی كۆكردۆته‌وه و به 16 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، به‌ڵام به‌سوود وه‌رگرتنی له شكستی دهۆك له پێشه‌نگی خوله‌كه به 23 خاڵ مانه‌وه.
نه‌ورۆز 1 ـ 1 ده‌ربه‌ندیخان
ده‌ربه‌ندیخان له دووری هانده‌رانی سه‌ردانی سلێمانی كرد و له نێو یاریگه‌ی نه‌ورۆز خاڵێكی ده‌ستخست، كاتێك یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
نه‌ورۆز تاكه گۆڵه‌كه‌ی خۆی له رێگه‌ی دیار عه‌لی كه ناسراوه به حه‌مكه تۆمار كرد، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه گه‌یانده 8 گۆڵ.
گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی له لایه‌ن یاریزانی پیشه‌گه‌ری نێجیری بێنجامین تۆمار كرا.
نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی باشی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تۆمار كردووه، به‌ڵام خاڵی لاوازی نه‌ورۆز یارییه‌كانی نێو یاریگه‌ی خۆیه‌تی، به‌وپێیه‌ی نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه له كۆی 6 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆیان ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌یان تۆمار كردووه، 2 جاریش شكست بۆته به‌شیان و له 3 یاریش به‌رامبه‌ربوون ناونیشانی یارییه‌كه‌یان بووه.
به پێچه‌وانه‌وه نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان تیپێكی تۆقێنه‌رن و له كۆی 6 یاری هیچ یارییه‌كیان نه‌دۆڕاندووه و 4 جار له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێراوه و دوایین بردنه‌وه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی بوو كاتێك به 10 یاریزان له دوایین خوله‌كه‌كان یه‌كسانبوونیان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن گۆڕی.
گازی باكوور 4 ـ 0 دهۆك
له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، یانه‌ی گازی باكوور له نێو یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی دهۆكی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، به‌مه‌ش دهۆك له‌م وه‌رزه تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.
له خوله‌كی 41 په‌یوه‌ند مامه‌ند شرینی گۆڵه‌كانی گازی باكووری بڕی، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رمتر بوون، له خوله‌كی 75 سالار حوسێن گۆڵی دووه‌می بۆ گازی باكوور زیاد كرد، پاشان هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 84 گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 92ـی یارییه‌كه، ئۆرهان نه‌جات رێگه‌ی نه‌دا ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات و گۆڵی چواره‌می بۆ گازی باكوور تۆمار كرد.
یانه‌ی گازی باكوور له پێناو مانه‌وه له خوله‌كه، پێش ئه‌م یارییه گۆڕانكاری له ستافی راهێنه‌ران كرد بوو، عیماد قادری به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد بوو، به‌مه‌ش راهێنه‌ر نوێیه‌كه‌ی گازی باكوور سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كرده شرینی ده‌ستبه‌كاربوونی و خاڵه‌كانی یانه‌كه‌ی گه‌یانده 13 خاڵ و بۆ پله‌ی یازده‌یه‌م سه‌ركه‌وت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆكیش له‌م هه‌فته‌یه ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێشه‌نگ له‌ده‌ستدا و به 21 خاڵ له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه.