هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی شاری به‌غدا ده‌بێته‌وه
له‌گه‌ڕی 26ـه‌می خوله نايابي عێراق سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 4:00ـى ئێواره، هه‌ولێر له یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی حوسێنی به‌غدا ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵاومناره وه‌ك یاریی مان و نه‌مان سه‌یر ده‌كرێت، هه‌موو هه‌وڵێكیشی بۆ بردنه‌ویه، چونكه ده‌مێكه نزیكه‌ی 60 رۆژه هه‌ولێر تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه.
ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر لاوازی تیپی میوان به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانێت تا یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه تازه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، چونكه حوسێنی به‌غدا ته‌نها چوار بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.
بارودۆخی هه‌ولێر دوای یارییه‌كه‌ی قوه‌ی جه‌ویه، باشتره، چونكه ئاستی تیپه‌كه و یاریزانانه‌كان باشتربوو، هه‌رچه‌ند نه‌یانتوانی بیبه‌نه‌وه، به‌ڵام هانده‌ران به‌م ئاسته‌ی یاریزانه‌كان رازی بوون، بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌هۆی پێكان له تواناكانی یاریزانان ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ، میران خه‌سرۆ، عومه‌ر عه‌دنان و عه‌لی سه‌لمان بێبه‌شده‌بێت هه‌روه‌ها عه‌لا شبلی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی ناتوانێ یاریی بكات.
هه‌ولێر و حوسێنی به‌غدا له میژووی خۆیان دوو یارییان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامداوه، هه‌ولێر باڵاده‌سته و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه، ئه‌نجامه‌كانیش (حوسێن 1 -2 هه‌ولێر) و ( هه‌ولێر 1 – 0 حوسێن).
هه‌ولێر له‌كۆی 26 یاریی رابردوو 7 بردنه‌وه، 8 یه‌كسان و 11 دۆڕانی هه‌یه، به‌كۆی 29 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
حوسێنی به‌غداش، له 26 یاریی 4 بردنه‌وه و 8 یه‌كسان و 14 دۆڕانی هه‌یه، 20 خاڵ له‌هه‌گبه‌كه‌یه‌تی و خانه‌ی نۆزده‌یه‌م به‌شییه‌تی، تا ئیستاش شورته‌ی به‌غدا به كۆكردنه‌وه‌ی 66 خاڵ و له پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ك بدۆڕێنێت.