ئالڤێس هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر شاری پاریس
دانی ئالڤێس بەرگریکاری بڕازیلی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا رەخنەیەکی زۆر لە پایتەختی ئەم وڵاتە و خەڵکی ئەم شارە دەگرێت و دەشڵێت کە خەڵکی پاریس شارێكی بێزاركه‌ر و زۆر خۆویست و ره‌گه‌زپه‌رستن، هەربۆیەش ئامادە نەبوو لەگەڵ شازادەکان بەردەوام بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئالڤێس ده‌ڵێت: پاریس شارێکە زۆر ناخۆشه، هەر کەسێک بۆ یەک هەفتە سەردانی ئەم شارە بکات، وای بۆ دەچێت کە ساڵێک لەم شارە بووە و بۆیە ئەو شارەم خۆش ناوێت.
ئالڤێس گوتیشی: کاتێک گەشتی پاریسم كرد یه‌كسه‌ر شاری ساوپاولۆم هاته‌وه یاد، ئەو شارەی وڵاتەکەشەم هاوشێوەی پاریسه، خەڵکەکەی زۆر ره‌گه‌زپه‌رستن و هێندەی دیکە ئەو شارە جوانە لە پێش چاوت ده‌كه‌وێت.
ئالڤێس ده‌شڵێـت: هەر کاتێک بته‌وێت سەردانی پاریس بکەیت، پێویستە هەر لە سەرەتای گەشتەکەت بیر لە هەموو پێشهاتێکی ناخۆش بکەیتەوە، من بۆ ماوەی یەکساڵ لەوێ بووم و هیچ کاتێک دڵخۆش نەبووم، هەر بۆیە دوای کۆتایی هاتنی گرێبه‌ستەکەم بریارمدا کە یانەی پاریس سانجێرمان جێبێڵم.
دانی ئالڤێسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان 73 یاری كرد، 8 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد، دواتر له هاوینی 2019 به گرێبه‌ستێكی ئازاد روویكرده ساوپاوڵۆ، له‌گه‌ڵ یانه به‌رازیلییه‌كه به‌شداریی له 49 یاری كردووه 4 گۆڵ و 9 ئاسیستی تۆمار كردووه.