بەوێنە.. دیارییەک لە دانی کارڤاخالەوە بۆ گەنجێکی کوردستان

سڵاوێک لە کارڤاخالەکەی ریال مەدریدەوە بۆ کارڤاخالەکەی سۆران

دانی کارڤاخال درێسێکی تایبەتی خۆی بە دیاریی بۆ کارڤاخالەکەی سۆران دەنێرێت و بە بینینی وێنەکانی کەسێکی هاوشێوەی خۆی شۆک دەبێت.

لە رێگای شوکر محەمەدی پەیامنێری کوردستان24 لە ئیسپانیاوە دانی کارڤاخالی بەرگریکاری ریال مەدریدی ئیسپانی دوای یاریی یانەکەی لە قۆناخی 16ی چامی شای ئیسپانیا بەرامبەر لیگانێس واژۆی لەسەر درێسێکی تایبەت کرد و وەکو دیارییەک بۆ عەلی کارڤاخالی نارد، کە ئەو گەنجە لە شارۆچکەی سۆران دەژیت و شێوەی زۆر لە بەرگریکارە ئیسپانییەکە دەچێت.

پێشتر لە رێگەی سکرتێری رۆژنامەوانی ریال مەدریدەوە زانیارییەکی کەم و چەند وێنەیەکی کارڤاخالەکەی سۆران بە دانی کارڤاخال درابوو، بەڵام لە کاتی بیننی ئینستاگرامی عەلی کارڤاخال و وێنەکانی گەنجەکەی کوردستان، بەرگریکارەکەی ریال مەدرید شۆك بوو، بەڵام زۆر دڵخۆش بوو بەوەی گەنجێک شێوەی زۆر لەو دەچێت و بەڵینی درێسێکی تایبەتی خۆی بە دیاریی بۆ کارڤاخالەکەی سۆران بنێرێت و سڵاوی بۆ کارڤاخالەکەی سۆران نارد.

کارڤاخال لە کاتی واژۆکردنی درێسەکە پرسیاری لەبارەی عەلی کرد و پرسی لە کامە تیپ یاریی دەکات و پەیامنێرەکەی کوردستان24 بە کارڤاخالی راگەیاندبوو، کە لێکچووە کوردەکەی لە یەکێک لە تیپەکانی شارۆچکەی سۆران لە کوردستان یاریی دەکات، کارڤاخال گوتبووشی پێشتر زانیارییەکی کەمم لەسەر ئەو کوڕە هەبوو، بەڵام نەمدەزانی ئەوەندە لە من دەچێت.

عەلی کارڤاخال جگە لەوەی شێوەی زۆر لە دانی کارڤاخال دەچێت، هەمان رێکەوتی لەدایکبوونیشیان هەیە، بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە 1992/11/1 لەدایکبووە و گەنجەکەی سۆرانیش لە 1995/11/1 لەدایکبووە و لە خۆشەویستی کارڤاخال خۆی فێری زمانی ئیسپانیش کردووە.

دانی کارڤاخال لە کاتی واژۆکردنی درێسەکەی