هاورێیه‌كه‌ی مێسی بریاری كۆتایی دا
جۆڤانی لۆسێلسۆ یاریزانە کاتیەکەی تۆتێنهام بە شێوەی هەمیشەیی بووە یاریزانی ئەو یانەیە.
ماڵپەری فەرمی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال بێتسی ئیسپانی گەیشتنە رێکەوتن و یاریزانە کاتیەکەی یانەکەیان بۆ هەمیشە لە ریزەکانیان هێشتەوە و لە پێناو هێشتنەوەی ئەو یاریزانەش، بڕی27 ملیۆن پاوەندیان داوەتە یانە ئەندەلوسیەکە و گرێبەستەکەشی تاوەکو ساڵی2025 دەبێت.
لۆسێلسۆ سەرەتای وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانە لەندەنیەکەوە کردوو و لەگەڵ یانەکەی لە تەواوی خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 20 یاریکردووە و تەنها 2 گۆڵی تۆمار کردووە.
رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا نووسیویه‌تی: لۆسێلسۆ هاوڕێیه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی بریاری كۆتایی دا و له تۆتێنهام مایه‌وه، بۆ مانه‌وه‌ی له‌م یانه‌یه ڕای مێسی وه‌رگرتووه و مانه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی خۆزێ مۆرینهۆ به‌باش زانیوه.
لۆسێلسۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، هاوشێوه‌ی مێسی له شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینا له دایكبووه و هه‌ر له یانه‌ی رۆزاریۆش ده‌ستی به یاریكرن كردووه و پێگه‌یشتووه، له 2016 كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 19 ساڵ بوو له ده‌رگه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه روویكرده یانه‌كانی ئه‌ورووپا، دواجار به 22 ملیۆن یۆرۆ له 2018 په‌یوه‌ندی به ریال بێتیس كرد، له ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بووه یاریزانی تۆتێنهام.