دی رۆسی دوای 18 ساڵ بڕیاری رۆیشتنی له یانه‌ی رۆما دا
دانیێلی دی رۆسی ئیتالی دوای 18 ساڵ یاریكردن ریزه‌كانی یانه‌ی رۆما جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته یانه‌یه‌كی دیكه.
یانه‌ی رۆما به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه دی رۆسی كاپتنی یانه‌كه‌یان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌كه‌یان ده‌ڕوات.
دی رۆسی ناوه‌ڕستكاری رۆما، ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه به درێسی گورگه‌كانی پایه‌ته‌ختی ئیتاڵیا یاریی ده‌كات، له دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی سێریا ئه‌ی كه ته‌نیا دوو گه‌ڕی ماوه ئه‌و یاریزانه ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه دی رۆسی ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی دیكه تاقی بكاته‌وه و هاوشێوه‌ی تۆتی هاورێی و كاپتنی پێشووی یانه‌كه، به یه‌كجاره‌كی واز له یاریكردن ناهێنێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی دی رۆسی له كاتێكدایه كه ئێستا ته‌مه‌نی 35 ساڵه، تا ئێستا زیاتر له 600 یاریی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتی و یارییه دۆستانه‌كان ئه‌نجامداوه‌وه و 43 گۆڵیشی تۆماركردووه.