به ڤیدیۆ.. ڤیاریال به‌شێوازێكی جادووگه‌رانه ئه‌ستێره‌یه‌كی به هانده‌ران ناساند
به شێوه‌یه‌كی جادووگه‌رانه و جادووگه‌رێكی ئیسپانی له نێو یاریگای لاسیرامیكا، گه‌ڕانه‌وه‌ی سانتی كازۆرلای بۆ ریزه‌كانی ڤیاریال راگه‌یاند.
له نیو یاریگه زیاتر له4500 هانده‌ر ئاماده‌بوون، ڤیاریال به شێوازێكی تایبه‌ت و له نێو شووشه‌یه‌كی كه پڕ ده‌بێت له دووكه‌ڵ، كازۆرلا دێته ده‌ره‌وه و هانده‌رانیش چه‌پڵه ریزانی ده‌كه‌ن.
سانتی كارزۆلای ته‌مه‌ن 33 ساڵ پێشتر له یانه‌ی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤیاریال ده‌ركه‌وتووه، دواتر له 2001 گرێبه‌ستێكی 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مالاگا، دوای یه‌ك وه‌رزه به 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزه‌كانی ئارسێناڵی ئینگلیزی گواسترایه‌وه، له‌م یانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی باش دره‌وشایه‌وه، به‌ڵام دواتر پێكانێكی ترسناك له پاژنه‌ی پێی یه‌خه‌ی گرت و بۆ نزیكه‌ی 2 ساڵ له یاریكردن دابڕا، پاشان له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ ڤیاریالی پێشووی گه‌ڕایه‌وه.
كارزۆلا پێشتر 241 یاری له‌گه‌ڵ ڤیاریال كردووه و 34 گۆڵ و 35 ئاسیستی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئارسێناڵیش له كۆی 180 یاری 29 گۆڵ و 45 ئاسیستی تۆمار كردووه.