"راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس ریال مه‌درید ده‌ترسێنێت"
له گه‌ڕی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا شه‌وی چوارشه‌ممه، یانه‌ی ئه‌یاكس و ریال مه‌درید له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی (یوهاین كرۆیف ئارینا) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یاریزانه‌كانی به ڕێژه‌ی 100% بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌ن.
تێن هاگ ده‌شڵێت: راسته ئێمه له باشترین دۆخی خۆماندا نین، به‌ڵام له تۆپی پێ هه‌موو شتێك چاوه‌رێ ده‌كرێت و ده‌مانه‌وێت به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و دۆخی خۆمان راست بكه‌ینه‌وه.
تێن هاگ گوتیشی: ئیمه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئاستێكی به‌رزمان به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشن پێشكه‌ش كرد و ده‌مانه‌وێت به هه‌مان ئاست به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدیش ده‌ربكه‌وین.
راهێنه‌ری ئه‌یاكس نه‌یشارده‌وه كه ئه‌ركیان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید قورسه، چونكه ئه‌وان پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی پێشوون، ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌موو دۆخێك یاریزانه‌كانم به وره‌یه‌كی به‌رز ده‌چنه یاریگه و له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن.
تێن هاگ گوتیشی: ریال مه‌دریدی ئێستا ریال مه‌دریدی كاتی تیروپشكه‌كه نییه و له‌گه‌ڵ هاتنی سۆلاری گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وان خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی باشن و له پاڵه‌وانێتییه‌كان پلانی خۆیان داڕشتووه و هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وان چۆن ئه‌نجامی یارییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌گۆڕن، چونكه ئه‌وان یانه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی تۆپی پێن.
ریال مه‌درید دوایینجار له وه‌رزی 2012 ـ 2013 سه‌ردانی یاریگه‌ی ئه‌یاكسی كردووه و گۆڵبارانی ئه‌و یانه‌یه‌ی كردووه، له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتریكی كرد، له نۆڤێمبه‌ری 2010 ریال مه‌درید دیسان له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئه‌یاكس هێنا.