"نه‌خۆشییه‌كی كوشنده پۆستی راهێنه‌رایه‌تی به ئێنریكی چۆل كرد"
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئێنریكی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه و رۆبێرتۆ مۆرینهۆی یاریده‌ده‌ری شوێنی ده‌گرێته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رۆبیالێس سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له پرێس كۆنفرانسێك رایگه‌یاند كه لویز ئێنریكی به‌هۆی بارودۆخێكی خێزانی پۆسته‌كه‌ی جێهێشتووه و به شێوه‌یه‌كی كاتی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه.
رۆبیالێس گوتیشی: سووپاسی ئێنریكی ده‌كه‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌رگای هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ڕوویدا به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.
رۆبێرتۆ مۆرینۆ، پێشتر یاریده‌ده‌ری ئێنریكی بووه له یانه‌كانی سێلتا ڤیگۆ، رۆما و بارسێلۆنا و دوایینجاریش له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
رۆبێرتۆ مۆرینۆ دوایینجار له شوێنی ئێنریكی سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای كرد له 3 یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ماڵتا، دورگه‌كانی ڤارۆ و سوید، ماتادۆره‌كان هه‌ر 3 یارییه‌كه‌یان به‌بێ ئێنریكی برده‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، هۆكاری سه‌ره‌كی دابڕانی ئێنریكی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌هۆی نه‌خۆشی كچه‌كه‌یه‌تی كه له دۆخێكی بێ هۆشی خراپ دایه.
لویز ئێنریكی له هاوینی 2018 ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له ده‌ستپێكی مۆندیال جۆلیان لۆپیتیخی دوورخسته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كرد بوو، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی فێرناندۆ هیرۆ شوێنی گرته‌وه، دوای ماڵئاواییكردنیشیان له مۆندیالی رووسیا راسته‌وخۆ ئێنریكی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانی وه‌رگرت.