زێدان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ماوریسیۆ ساری داوا كراوه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، زینه‌دین زیدان له لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ماوریسیۆ ساری داوا كراوه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی به 6 گۆڵی بێ وه‌ڵام، پێگه‌ی ماوریسیۆ ساری راهینه‌ری ئیتاڵی كه‌وتۆته مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری دوورخرانه‌وه‌ی هه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، رۆمان ئه‌برامۆڤیچ، سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی، به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زینه‌دین زیدان بكه‌ن، كه 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ریه‌كی بۆ ریال مه‌درید بردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه به‌رپرسانی چێڵسی هه‌موو شتێك له پێناو رازیكردنی زیزۆ ده‌كه‌ن، پێیانوایه هاتنی ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه، مانه‌وه‌ی ئیدین هازاردیش له چێڵسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌وپێیه‌ی هازارد خواستێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ یاریكردن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی زینه‌دین زیدان هه‌یه.
چێڵسی ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ له كۆی 26 یاری، 15 بردنه‌وه، 5 یه‌كسانبوون و 6 شكستی هه‌یه و به 50 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ دێت.