ئه‌مڕۆ هه‌ولێر به‌بێ هانده‌رانی میوانداریی یانه‌یه‌كی به‌غدا ده‌كات
لە گەڕی 35ـه‌می خولی نایابی عێراق ھەولێر به‌بێ هانده‌رانی رووبەرووی یانەی كەرخ دەبێتەوە.
یارییەكانی گەری 35ـه‌می خولی یانە نایابەكانی عێراق یانەی ھەولێر بە ھۆی سزادانی لەسەر یاریگای یانەی ھەندرێن له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره بە بێ ھاندەرانی پێشوازی لە یانەی كەرخ دەكات.
یانەی ھەولێر بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی یازدەمینی خولەكە دەبندرێت و مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه، هه‌رچی یانەی كەرخی شاری بەغداشه بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكە دێت.
فیدراسیۆنی تۆپی عێراق رۆژی سێشەممە بە ھۆی كێشەكانی یارییەكەی نەجەف سزای دوو یاری بێ ھاندەر و غەرامەكردنی 10 میلۆن دیناری یانەكەی پایتەختی باشووری كوردستانی دا.