دێل پیێرۆ: ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆش به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی چامپینۆزلیگه
ئه‌لیساندرۆ دێل پیێرۆ كاپتنی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگی به پاوڵۆ دیبالا داوه، ده‌شڵێت: ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆش به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگه.
دێل پیێرۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كاتێك له 2012 له یانه‌ی یوڤێنتۆس رۆیشتن زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندی بكات، ده‌شڵێت: دواتر یانه‌ی سێلیتیكم ره‌ت كرده‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی یوڤێنتۆس ببێته‌وه، چونكه من هه‌رگیز ناتوانم رووبه‌ڕووی یانه‌ی یوڤی پێشووم ببمه‌وه.
دێل پیێرۆی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: یانه‌ی ریال مه‌درید به رۆیشتنی كریستیانۆش به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگه، چونكه ئه‌و یانه‌یه به رۆیشتنی هیچ یاریزانێك لاواز نابێت و هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
دێل پیێرۆ گوتیشی: بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگم به پاوڵۆ دیبالا داوه، هه‌رچه‌نده ده‌شزانم به‌هۆی بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماریۆ ماندزۆكیچ، دیبالا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت.
دێل پیێرۆ له ساڵی 1993 له یانه‌ی پادۆڤا به 2 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، دوای 20 ساڵ یاریكردن له هاوینی 2012 ماڵئاوایی له‌و یانه‌یه كرد و روویكرده یانه‌ی سیدنی ئوسترالیا، دواتر له 2015 له یانه‌ی دێلی دینامۆسی هیندی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.