سبه‌ی 2 ملیار دینار به‌سه‌ر سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت
دوای ئەوەی بڕی دوو ملیار دینار لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هاوکاری وەرزش خەرجکرا، بریاره سبه‌ی ئه‌م پاره‌یه به‌سه‌ر یانه‌كان دابه‌ش بكرێت، جگه له یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه كه مۆڵه‌تی فه‌رمیان هه‌یه له وه‌رگرتنی ئه‌م پاره‌یه سوودمه‌ند ده‌بن.
دکتۆر شاکر ئەحمەد سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزش سبه‌ی كاتژمێر 11:00 له باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردنی پاره به‌سه‌ر یانه‌كان پرێس كۆنفرانسێك ساز ده‌كات و شێوازی دابه‌شكردنی پاره‌كه به‌سه‌ر یانه‌كان روون ده‌كاته‌وه.
بەڕێوەبەری گشتی وەرزش داوا لە گشت یانە وەرزشیەکانی کوردستان دەکات، بەمەبەستی وەرگرتنی بڕی هاوکارییەکانیان سبه‌ی سێشه‌ممه كه ده‌گاته 23ـی ئەم مانگە سەردانی نوێنەری بەڕێوەبەریەتی شارەکانیان بکەن و چەکی پارەکانیان وەرگرن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ مافی وه‌رگرتنی پاره‌یان نییه، چونكه پێشتر له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكاریكراون.
له كوردستان نزیكه‌ی 84 یانه مۆڵه‌تی فه‌رمیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش هه‌یه، ئه‌و یانانه‌ی زۆرترین تیپی جیاوازیان هه‌یه و پاره‌ی زیاتر وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی كه ته‌نیا یه‌ك تیپیان هه‌یه، هاوشێوه‌ی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ته‌نیا 20 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن، پێشبینی ده‌كرێت یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سوودمه‌ندی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌وپێیه‌ی یانه‌كه‌ی له خولی نایابی كوردستان یاری ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستی تیپی باله و وه‌رزشه‌كانی دیكه‌ش ململانێ ده‌كات.