"پێرێز ده‌یه‌وێت نێیمار بكاته بۆمبی مێركاتۆی ئه‌م هاوینه"
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به‌شێوه‌ی جیاواز باس له داهاتووی نێیمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن نێیمار سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پاریس سانجێرمان بڕوات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت بارسێلۆنا توانای دارایی گواستنه‌وه‌ی نێیماری نییه، له به‌رامبه‌ردا فلۆرێنتێنۆ پێرێز ده‌یه‌وێت خراپی دۆخی دارایی بارسا بقۆزێته‌وه و نێیمار بكاته بۆمبی مێركاتۆی ئه‌م هاوینه.
له پرۆگرامی وه‌رزشی به‌ناوبانگی ئیسپانیا (چیرینگیتۆ) ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه به‌شێوه‌ی خواستن نێیمار بداته ریال مه‌درید، پاشان یانه شایانه ده‌توانێت به 200 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بكڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێرێز ده‌یه‌وێت هه‌ریه‌كه له ئیسكۆ و به‌یل بفرۆشێت و زێدان رازی بكات نێیمار بگوازێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه كه پاریس بیرۆكه‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی نێیماری به‌شێوه‌ی خواستن خستۆته به‌رده‌م ریال مه‌درید.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان نایه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نێیمار به بارسێلۆنا بفرۆشێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت نێیمار بگوازێته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كڕیارێكی باش بۆ كۆتینهۆ و راكیتیچ ده‌كات كه تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك خواستێكی باشیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو یاریزانه نییه بۆیه بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه كه‌ته‌لۆناییه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو دی یۆنگی ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا پێشنیازی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه له جیاتی نێیمار هه‌وڵبده‌ن داڤید نێرێسی هێرشبه‌ری به‌رازیلی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی ئا‌یاكس بگوازنه‌وه.