دوای بێهیوابوونی له بارسێلۆنا نێیمار له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆبووه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه دوای بێهیوابوونی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی نێیمار، راسته‌وخۆ ریال مه‌درید بۆ كڕینی نێیمار هاته‌وه سه‌رهێڵ.
پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی نێیمار بڕیاری مانه‌وه‌ی له پاریس سانجێرمان دا، دوو نوێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه له پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی نێیمار و به‌رپرسێكی پاریس سانجێرمان كۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، نێیمار رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید ڕه‌تكردۆته‌وه و مانه‌وه‌ی خۆی بۆ وه‌رزی نوێ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ربڕیوه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.