بارتۆمیو هاوینی داهاتوو بۆمبه گه‌وره‌كه‌ی ده‌ته‌قێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه له نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری بارسا گفتووگۆی گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی نوێی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13 ئه‌یلوولی 2019، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا پلان بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ داده‌ڕێژێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو گواستنه‌وه‌ی مباپێ باشترین بژارده‌یه و له نێیمار باشتره، چونكه كڕینی مباپێ هیچ گرژی و ئاڵۆزی ناخاته نێو یانه‌كه، به‌ڵام ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی نێیمار یاریزانه‌كانی به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌ش كرد بوو، به‌شێكیان حه‌زیان ده‌كرد به‌شێكی دیكه‌شیان دژایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان نێیماریان ده‌كرد.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه بارسێلۆنا پێیوایه گواستنه‌وه‌ی مباپێ له نێیمار زیاتر سوودی ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی ته‌مه‌نی مباپێ له نێیمار بچووكتره و جیا له‌وه‌ش سه‌ركێش نییه و دوور له ژاوه‌ژاوی سۆشیاڵ میدیا.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ هاوینی داهاتوو گواستنه‌وه‌ی مباپێ بكاته بۆمب و ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌سه‌رخۆی كه‌مبكاته‌وه.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مۆناكۆ ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دوای 4 ساڵ مانه‌وه له‌و یانه‌یه له 2017 بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 91 یاری، 62 گۆڵ و 33 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سانجێرمان كۆتایی دێت.