مۆرینهۆ له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی میدیاكانی هه‌ژاند
خۆزێ مۆرینهۆ له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌كو راهێنه‌ری نوێی تۆتێنهام دووپاتیده‌كاته‌وه له رابردوو هه‌ڵه‌ی زۆری كردووه و دووباره‌یان ناكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی نوێ ده‌كات، ده‌شڵێت: به هیچ شێوه‌یه‌ك من لوت به‌رز و له‌خۆ بایی نییم به‌ڵكو لێم تێناگه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه خۆزێ مۆرینهۆ ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌سته‌م هه‌بوو كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م وه‌رزه ده‌گه‌ڕێمه‌وه راهێنه‌رایه‌تی، ته‌نیا رۆژێك یان دوو رۆژ ده‌رفه‌تم هه‌یه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بم پێش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م یاریی له‌گه‌ڵ تۆتێنهام بم، له‌و ماوه‌یه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی دووركه‌وتمه‌وه ده‌رفه‌تی بیركردنه‌وه‌م بۆ ره‌خسا، بۆم ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌م كردووه و دووباره‌یان ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی نوێ ده‌كه‌م.
مۆرینهۆ گوتیشی: من كه‌سێكی راشكاوم و به هیچ شێوه‌یه‌ك له خۆبایی و لوت به‌رز نیم، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی رۆژنامه‌نووسان لێم تێناگه‌ن.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: ئێستا كۆمه‌ڵێك یاریزانی باشمان هه‌یه و باشترین خه‌ڵاتن بۆ یانه‌كه، پێویستیشمان به یاریزانی نوێ نییه، چونكه یاریزانه‌كانی تۆتێنهام به باشی ده‌ناسم.
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری پورتوگالی، پێشتر نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پۆرتۆ و ئینته‌ر میلان بردۆته‌وه، نازناوی لالیگا و پرێمه‌رلیگیشی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ریال مه‌درید و چێڵسی به‌ده‌ستهێناوه، له ئێستاشدا به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 15 ملیۆن پاوه‌ند شوێنی ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی له تۆتێنهام گرته‌وه.