داوا له فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌كرێت مێسی بگوازێته‌وه
له به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رزشی به ناوبانگی ئیسپانیا داوا له فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌كرێت بۆ وه‌رزی داهاتوو لیۆنێل مێسی بگوازنه‌وه و بیكه‌نه جێنشینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
له دوایین ئه‌ڵقه‌ی نوێی پرۆگرامی (چیرینگیتۆ)ـی وه‌رزشی كه تێیدا تاوتوێی نوێترین پێشهاته وه‌رزشییه‌كان ده‌كه‌ن، تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێرێز له جیاتی ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو زۆرترین پاره به‌فیرۆ بدات با بچێت له گواستنه‌وه‌ی مێسی خه‌رجی بكات.
ریال مه‌درید له یه‌كه‌مین وه‌رزی دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی له‌ده‌ستدا و به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له‌م وه‌رزه كرد، پێشبینی ده‌كرێت بۆ وه‌رزی داهاتوو زینه‌دین زێدان زۆرترین گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بكات و ئه‌ستێره‌ی نوێ بگوازێته‌وه، دیارترینیان (پۆگبا، نێیمار، مباپێ و هازارد)ـه.