ئه‌و كچه‌ی له شه‌وی چامپیۆنزلیگ هه‌رای نایه‌وه نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
كینسی ڤۆلانسكی، ئه‌و خانمه‌ی له شه‌وی فایناڵی چامپیۆنزلیگی رابردوو هه‌رای نایه‌وه كاتێك به جلوبه‌رگی نیمچه ڕووت هاته نێو یاریگه، خۆی ئاماده كرد بوو له یاریی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا له یاریگه‌ی ماراكانا هه‌مان سیناریۆ دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌ستگیر كرا.
كینسی ڤۆلانسكی، خانمه نماییشكاری ئه‌مریكی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاشكرای ده‌كات كه هاوشانی كوڕه هاوڕێیه‌كه‌ی گه‌شتی به‌رازیلیان كرد بوو، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له فایناڵی پاڵه‌وانێتییه‌كه له نێوان به‌رازیل و پیرۆ بچێته نێو یاریگه‌ی ماراكانا، به‌ڵام زوو له لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگێر ده‌كرێن و ده‌خرێنه نێو زیندانخانه.
كینسی ڤۆلانسكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له مانگی رابردوو له فایناڵی چامپیۆنزلیگی نێوان لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام به‌شێوازێكی نیمچه‌ڕووت هاته نێو یاریگه‌ی مێترۆپۆلیتانۆ له مه‌درید و میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند.