به‌په‌له.. پۆچیتینیۆ بڕیاری جێهێشتنی تۆتێنهامی دا
دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی تۆتێنهام به سه‌ر یانه‌ی ئا‌یاكس، ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆر قوڕسه بتوانێت وشه‌یه‌ك بۆدزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی پێ ده‌رببڕێت، ده‌شڵێت: له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له تۆتێنهام ده‌ڕۆم.
له پرێس كۆنفرانسێكدا، ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری تۆتێنهام هۆتسپێرس گوتی: پێموایه ئه‌مشه‌و گرنگترین ساته له ژیانم، به سه‌یركردنی چۆنیه‌تی كۆتایی هاتنی یارییه‌كه و ئه‌نجامی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌تایبه‌ت كه دوای چوار خوله‌ك گۆڵی یه‌كه‌ممان لێكرا.
پۆچیتینیۆ گوتیشی: ئه‌وه‌ی گرنگ بوو پلانی نیوه‌ی دووه‌م بوو، له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له بڕوا به‌خۆبوونمان و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان، زۆر وشه‌ی گرنگ هه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌م یارییه بیكه‌م، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه پیرۆزبایی له یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م كه توانیان مه‌حاڵ ره‌ت بكه‌نه‌وه، به‌ر له یارییه‌كه پێم گوتن ئێوه پاڵه‌وانن، به‌ڵێ ئه‌وان پاڵه‌وانن توانیان یانه‌كه بگه‌یه‌نه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، هیچ كه‌سێك له‌سه‌ره‌تای وه‌رز بڕوای نه‌ده‌كرد ئه‌م ده‌سكه‌وته تۆمار بكه‌ین، ئێستا له یه‌كێك له 4 خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگین و له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش یاریی كۆتایی دژی لیڤه‌رپوول ده‌كه‌ین، وه‌رزێكی نایابه.
راهێنه‌ری تۆتینهام ده‌شڵێت: لێگه‌ڕێن كه‌مێك پشوو بده‌ین پێش ئه‌وه‌ی یاریی كۆتایی بكه‌ین، پیرۆزبایی له یۆرگن كلۆپ و یاریزانه‌كانیشی ده‌كه‌م ئه‌وانیش شه‌وێكی مێژووییان به‌ڕێكرد، چێژمان له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بینی، شه‌وێكی گه‌وره ده‌بێت دوو یانه‌ی ئینگلیزی له فایناڵی چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كه‌ن.
پۆچیتینیۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: به‌ڵێ تۆتێنهام جێده‌هێڵم به بردنه‌وه و دۆڕان له یاریی كۆتایی.