نوێنه‌ره‌كانی كوردستان له به‌غدا سه‌ركه‌وتنیان له خولی پله‌یه‌كی عێراق به‌ده‌ستهێنا
له خولی پله‌یه‌كی عێراق، نوێنه‌ره‌كانی كوردستان سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و یانه‌ی زاخۆ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی مایه‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كوفه بووه‌وه، له گێمی یه‌كه‌م زاخۆ به گۆڵێكی لۆكاس سانتۆسی به‌رازیلی له رێگه‌ی پێناڵتی پێشكه‌وت.
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه، زاخۆ له رێگه‌ی وه‌لید سه‌لمان گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه كۆتایی بێت، یانه‌ی كوفه تاكه گۆڵه‌كه‌ی خۆی له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی له لایه‌ن ئه‌سعه‌د كازم تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه نه‌یتوانی یانه‌ی كوفه له شكست رزگار بكات.
ئه‌مه سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی زاخۆ بووه له كۆی 4 یاری رابردوو، به‌مه‌ش زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ سناعه پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی گرتووه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی برایه‌تی به هه‌مان ئه‌نجامی زاخۆ سه‌ركه‌وتنی له دژی رومادی به‌ده‌ستهێنا و به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، گۆڵه‌كانی برایه‌تی له لایه‌ن سه‌فین مه‌نسوور و محه‌مه‌د فه‌رحان تۆمار كران.
برایه‌تی به‌م ئه‌نجامه بووه خاوه‌نی 8 خاڵ و له پله‌ی سێه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م مایه‌وه، برایه‌تی ته‌نیا یه‌ك یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌رامبه‌ر زاخۆ ماوه، بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب ده‌بێت برایه‌تی له زاخۆ بباته‌وه و چاوه‌ڕوانی شكستی سناعه‌ش بكات.