به فه‌رمی دیۆنگ درێسی بارسێلۆنای به‌رز كرده‌وه
دی یۆنگی هۆڵه‌ندی دوای تێپه‌ڕاندنی پشكنینه پزیشكییه‌كان پێشكه‌شی هانده‌ران كرا و به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ست ده‌بێت به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه.
بارسا له مانگی یه‌نایه‌ری رابردوو دوای ململانێیه‌كی به‌هێزی پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتوو بوو له گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاستكاره هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام.
فرانك دی یۆنگی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هێڵی به‌رگری و ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس به‌شداریی 65 یاری كردووه 6 گۆڵ و 10 ئاسیستی تۆمار كردووه.
بارسێلۆنا دوای دی یۆنگ له مێركاتۆی ئه‌م هاوینه سه‌ركه‌وتوو بوو له گواستنه‌وه‌ی نیتۆی گۆڵپارێزی به‌ڕازیلی به‌رامبه‌ر 26 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كاسپه‌ر سێلیسێن بگرێته‌وه.