به وێنه.. نه‌ريتى هۆزه دێرينه‌كانى ئه‌نگۆلا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
فۆتۆگرافه‌رێكى نيشته‌جێى له‌نده‌ن به ناوى تارق زايدى، گه‌شتێكى به مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى هۆزه ونبووه‌كان بۆ ناوچه خێڵنشينه‌كانى ئه‌نگۆلا له باشوورى ئه‌فريقا ئه‌نجامداوه.
له‌و گه‌شته‌يدا تارق زايدى ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى خه‌ڵكى دابڕاوى ناوچه‌كه‌ى له پێشكه‌وتنى جيهان تۆمار كردووه و وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له‌و ناوچانه ده‌ژين دوورن له هه‌ر سيمايه‌كى ژيانى نوێى ئه‌م سه‌رده‌مه و هێشتا له‌سه‌ر نه‌ريتى دێرينى باوباپيرانيان ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له ئه‌نگۆلا كه به هۆى نه‌وته‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى هۆزه دێرينه‌كانى درووستبووه، زياتر له 90 گرووپ و ره‌چه‌ڵه‌كى جياجياى خه‌ڵك ده‌ژين و هه‌ندێكيان ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانى سه‌ر سنوورى ناميبيا و بوتسوانا له باشوور و زامبيا له خۆرهه‌ڵات و كۆنگۆى ديموكراتى له باكووره‌وه.