زبڵ و خاشاك هه‌ڕه‌شه له ژینگه‌ی كه‌ركووك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی كۆنه‌كردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی كه‌ركووك، شاره‌كه كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ژینگه‌یی و ته‌ندرووستی و هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیش ده‌درێت.
په‌یامنێری كه‌ركووكی كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێشتر کۆمپانیایه‌ك به‌ناوی خالد شینکێ ئەرکی پاكکردنەوەی شاری پێ سپێردرابوو، به‌ڵام لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە گرێبەستی کۆمپانیاکە تەواو بووە.
روونیشی ده‌كاته‌وه، بەهۆی تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەی 15 رۆژە کۆمپانیاکە، کارەکانی راگرتووە و ئیدارەی شاره‌كه‌ش 12 ملیار دینار قەرزداری کۆمپانیاکەیە.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کۆمپانیاکە رۆژانە زیاتر لە 600 تەن زبڵ و خاشاکی لە شارەکە هەڵدەگرتەوە، ئێستاش شارەوانی کەرکووک لە توانایدایە رۆژانە تەنیا 100 تەن زبڵ و خاشاک هەڵبگرێتەوە، به‌و پێیەش رۆژانە لە کەرکووک 500 تەن زبڵ و پیسی کەڵەکە دەبێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئێستا زۆربەی گەڕەک و کووچە و کۆڵانەکانی کەرکووک زبڵ و خاشاک دایپۆشیوە و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەکرێت، هاوڵاتییانیش نیگەرانن و داوای چارەسەری کێشەکە دەکەن.